حكومه‌تی عێراق : هەشت رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند

حکومەتی عێراق بۆ ماوەی هەشت رۆژ قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆی راگەیاند وەکو هەنگاوێك بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا

لەراگەیەنراوێکدا حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، وەک هەنگاوێكی سه‌ره‌كی بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا بەتایبەتیش دوای ئەوەی له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو بەئاستێکی مەترسیدار توشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە، بڕیاردرا بۆ ماوەی هەشت رۆژ قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان جێبەجێبکرێت.

لەراگەیەنراوه‌كه‌دا باسلەوەشكراوە، بڕیارەکە لە رۆژی هەینی داهاتوەوە جێبەجێدەکرێت و رۆژانی جەژنیش دەگرێتەوە.

Back to top button