پارێزگاری سلێمانی: لە رۆژانی جەژن رێکارە ئەمنیەکان توند تر دەکرێنەوە

دوای ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی ‌و لیژنەی ئارامیی سلێمانی كۆبوونەوە، پاش کۆبوونەوەکە پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: “لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رێكارەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا تووندتر دەكەین ‌و قەدەخە هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان بەردەوام دەبێت ‌”.

د.هەڤاڵ ئەبوبكر، پارێزگاری سلێمانی لە بارەی توندکردنەوەی رێککارەکانی ئەمنی راگەیاند لە رۆژانی جەژندا چوونە سەر قەبران ‌و دانانی پرسە ‌و نۆجەژنە بە هەموو شێوەیەك قەدەخەیە، واتە رێكارەكانی خۆپارێزی لە رۆژانی جەژندا زۆر تووندتر دەكەینەوە، بەڵام بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی ‌و ئابووریی هاونیشتمانیان”.

هەروەها، پارێزگاری سلێمانی گوتیشی: “قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ شارەكانی عێراقیش بە تەواوەتی رادەگیرێ‌، جگە لە هەندێ‌ حاڵەتی زۆر پێویست، ئەویش بە رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار دەبێت”.

Back to top button