وه‌زاره‌تی كاره‌با هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو پێدانی كاره‌با به هاونیشتمانیان كه‌می كرد، له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاگادارینامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت كه كه‌م بوونه‌وه‌ی كاره‌با په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامدانی چاكسازیه له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كه‌ی كاره‌با.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەوە،ئەمە لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە
دەقی ئاگادارییەكەی وەزارەتی كارەبا
هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ و راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەوە،ئەمە لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە ، كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا ، هەموو ئەم هۆكارانە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت. وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
وەزارەتی كارەبا
17/5/2020