سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئه‌ميندارى گشتی پڕۆژه‌ى نيشتمانی عێراقى كرد

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕى، ئه‌ميندارى گشتيى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى كرد.

له‌ ديدارێكدا دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و به‌رده‌واميى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان بۆ ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانيان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و زيادبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى جموجووڵى تيرۆرستانى داعشيان له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى عێراق و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، خسته‌ به‌ر باس.

ديد و تێڕوانينى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى بۆ دۆخ و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

Back to top button