نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له باره‌ی سوتاندنی ده‌غلودانی جوتیارانی كورد هاته‌ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هاتنی كاتی دروێنه‌ی ده‌غڵ ودان. ده‌غلو دانای هاووڵاتیانی كورد به درێژایی ناوچه كوردستانیه‌كان سوتێندران و زیانێكی زۆر به جوتیارانی كورد گه‌یشت. بەشی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سوتانی ده‌غلو دانی زیانێكی زۆری به جوتیاران گه‌یاندووه.
بەشی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه یه‌وه‌ده‌كات كه لە نزیکەوە چاودێریی راپۆرتەکان لەبارەی زیادبوونی رێژەی ئاگربەردان لە دانەوێڵە لە مانگی رابردووەوە دەکات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه رووداوەکان زیاتر لە نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدینن و تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ کەسێک تۆمەتبار نەکراوە، بەڵام راپۆرتە میدیاییەکان تۆمەتەکان ئاراستەی داعش دەکەن.
ماوەیەکە سووتانی بەرهەمی جووتیارانی عێراق، بەتایبەتی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زیادی کردووە و جووتیاران زیانی زۆریان بەرکەوتووە. لە چەند رۆژی رابردووش، لە خانەقین، مەخموور و چەند ناوچەیەکی کەرکووک، رووداوەکان زیادی کردووە.