نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ فه‌رمی ئاڵای هاوڕه‌گه‌ز بازی له‌ عێراق هه‌ڵكرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ترس لە هاوڕەگەزخوازی و مافی هاوڕەگەزخوازان و ترانسجێندەر و جوت ڕەگەزخوازان. ئەمڕۆ نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بە فەرمی ئاڵای هاوڕەگەزخوازەکانی لەسەر خاکی عێراق هەڵکرد، ئەوەش یەکەم جارە ڕوودەدات.

نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنەیەکی ئاڵای هاوڕه‌گه‌ز خوازانی داناوه‌و نووسویه‌تی “بە هاوبەشی لەگەڵ باڵێۆزخانەى کەنەدا و باڵیۆزخانەى بەریتانیا لە عێراق، ئەمڕۆ لە بەغدا هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە جیهاندا ئاڵای پەلکەزێڕینە هەڵدەکەین بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ترس لە هاوڕەگەزخوازی و مافی هاوڕەگەزخوازان و ترانسجێندەر و جوت ڕەگەزخوازان.”
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای هاوڕه‌گه‌ز خوازان له‌سه‌ر خاكی عێراق كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌ جۆرێك په‌رله‌مانی عێراق لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ پێكده‌هێنن .

https://twitter.com/euiniraq/status/1261908036320481280?s=21

Back to top button