داقوق ، دوو چەکداری داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە کرانە ئامانج
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو جموجۆله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی داعش زیادی كرد به تایبه‌ت له دوو هه‌فته‌ی رابردوو كه ژماره‌یه‌ك هێڕشی به‌رفراونیان كرده سه‌ر میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق دوو چه‌كداری داعشیان كرده ئامانج.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی رایگه‌یاندووه كه دوو چەکداری داعش کە بەسواری ماتۆڕ لە دەشتاییەکانی سنوری قەزای داقوق دەسوڕانەوە فرۆکەکانی عێراق کردیانیە ئامانج و هەردووکیان کوژران بەوهۆیەشەوە ئاگر لە پوش و پەڵاشی سنورەکەر بەربوو بەڵام هەرزوو تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.
له ئێستادا داعش له‌و ناوچه كوردستانیانه له هه‌وڵی سوتاندنی ده‌غلودانی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ن و هێزەکانی پۆلیسی فیدڕالی لە سەرقاڵی ئۆپراسیۆن و گەڕانن بەدوای چەکداراندا لەو ناوچەیە .