له‌ عێراق 144 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه‌ تا ئێستا ئه‌مڕۆ وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 144 حاڵەتى توشبوونى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە ئه‌مه‌ش بەرزترین ژمارەیە تائێستا له‌ عێراق تۆماركرابێت.

وەزارەتی ته‌ندروستی عێراقی له‌ راگه‌یێندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەنجامى پشکنینەکان توشبوونى 144 کەسى بە ڤایرۆسى کۆرنا دەرخستووە، کە زۆرترینیان لە بەغدایە بە 105 توشبوو، کەربەلا 16 توشبوو، واست نۆ توشبوو، بەسرە چوار توشبوو، موسەننا سێ توشبوو، سلێمانى حەوت توشبوو.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەمڕۆ 3107 پشکنین لە عێراق کراوە، بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان گەیشتووەتە 149701.

بەپێی ئامارى وەزارەتەکە، هەروەها 92 کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

کۆى گشتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 3404 حاڵەت، کە 2218 کەسیان چاکبوونەتەوە و 123 کەسیان مردوون.

Back to top button