ئەمریکا : کەمینە ئایینیەکان لە کوردستان ئازادتر و پارێزراوترن
لە ڕاپۆرتی سالانەی خۆیدا کۆمیسیۆنی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی ناسراو USCIRF دەنووسێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لە ساڵی 2019 هەرێمی کوردستان ئازادترین و پارێزراوترین شوێن بووە بۆ کەمینە ئایینیەکان .
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات ، هەرچەند لە ساڵی 2019 ئازادی ئایینی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەشێویەک پەرەی ئەستاند ، بەڵام بۆ ئێمە هەر جێگەی نیگەرانی بوو .
هەروەها دەنووسێت : “کەمینە ئایینیەکان لە دەشتاییەکانی مووسڵ و شەنگال رووبەڕووی گرفت و ئاستەنگی نالەبار و گەورە بوونەوە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانیان، بەڵام تا لە کوردستان بوون هیچ جۆرە بێرێزی و ڕێگرییەک لە ئایینەکەیان نەکراوە .
.”
لە بەشێکی تری راپۆرتەکەی کۆمسیۆنەکەدا هاتووە: “30% بۆ 50%ی کلدانی و ئاشووری و مەسیحییەکان کە بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە بوون گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان، ئەوانە لە هەولێر و لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی هەستیان بە سەلامەتی کردووە و بە گشتی لە میوانداری هەرێمی کوردستان بە حوکومەت و خەڵکەوە ڕازی بوون “.
ئەوە لە کاتێکدابووە دوای گەڕانەوەیان گرووپی حەشدی شەعبی لەوانەش بە تالیۆنی 50 (بابلیون) کە چەکداری مەسیحین و بەتالیۆنی 30 کە کوردی شەبەکن، کێشەیان بۆ هاتوچۆی ئەو ئاوارە مەسیحیانە دروستکردووە کە گەڕاونەتەوە شارەکانی دەشتی نەینەوا