کازمی : دەبێت چارەنووسی ڕفێندراوان و شوێنبزربووەکانم بۆ ڕوون کەنەوە

 

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لە گەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی کرد و بە ئامادەبوونی عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت کۆبووەوە و چەندین داواکاری ئاراستە کردن .

 

کازمی داوادەکات بە زووترین کات وەزارەت توانای خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی هەموو ئەو عێراقیانەی لە ماوەی خۆپیشاندانەکاندا ڕفێندراون و شوێن بزر کراون و دەشڵیت لە هیچ گرووپێکی مافیایی و باندی رفاندن سڵ نەکەنەوە .

Back to top button