راگهیهندراوی ژمارە 83ی ئهمڕۆی وهزارهتی تهندروستی
لە ڕاگەیاندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بارهی رهوشی تهندروستی ههرێم و نوێترین ئاماری تایبهت به كۆرۆنا باس کراوە .
لە راگەیاندراوەکەدا دەنووسێت :
تاوەکو ئەوڕۆ (11025) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنیا (1176) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (515) لە هەولێر، (163) لە سلێمانی، (497) لە دهۆك، (1) لە ڕاپەرین. (98499) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (11) هاووڵاتی بوو.
.
دهقی راگهیهندراوی ژماره (83)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11025) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنیا (1176) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (515) لە هەولێر، (163) لە سلێمانی، (497) لە دهۆك، (1) لە ڕاپەرین. (98499) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (11) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1082) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (511) هەولێر، (345) سلێمانی، (226) دهۆك، ئەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (60483) پشکنین بووە).
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (404) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (383) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنیا (16) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
17ی ئایاری 2020