سلێمانی : 9 حاڵەتی نوێی رووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی ئاشکرای دەکات 9 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج پیاو و دوو ئافرەت و کچ و کوڕێکی گەنجن.”
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج پیاو و دوو ئافرەت و کچ و کوڕێکی گەنجن، یەکێکیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و شەش لەوان بەرکەوتووی تووشبووانی رۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیکەی نوێ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان هەیە.
هەشت تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانە.
وەزارەتی تەندروستی
17 ئایار ٢٠٢٠