فراکسیۆنی پارتی داوای روونکردنەوە لە حکومەت و داواکاری گشتی دەکات
لە بەیاننامەیەکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی کوردستان ، لە بارەی دەنگۆی بردنە دەرەوەی 6 ملیارد دۆلار لە لایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ دەرەوەی کوردستان ، داوای روونکرنەوە لە حکومەت و داواکری گشتی دەکات
ده‌قی به‌یاننامه‌كه
ماوەیەکە باس لە بردنە ده‌ره‌وه‌ی شەش ملیار دۆلار دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەوروپا، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساخکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
هەر لایەنێکیش لەسەر ئەم پرسە بەڵگەی هەیە بەڵگەکانی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکات و بەرچاو روونی بدرێتە خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی روونبێتەوە ئایا ئەم بابەتە دروستە یان نا چونکە ئەوەی هەیە تا ئێستا قسەیە و پاڵپشتی هەنگاوی کردەیی دەکەین لەم بابەتەدا.
هه‌ر لێره‌وه‌ش وه‌ک فراکسیۆنی پارتی دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌وه به خه‌ڵکی کوردستان، به‌رمه‌بنای کارنامه‌ی پارتیمان و هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو چاکسازی و شه‌فافیه‌ت و راستی، به‌هیچ جۆرێک سازش له‌سه‌ر مه‌بادئه‌کانی خۆمان ناکه‌ین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان راستگۆ ده‌بین و نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانیان ده‌که‌ین.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان