بەرپرسێكی پارتی لە جەلەولا: حەشدی شەعبی بەردەوامە لە رفاندنی خەلكی
خواكوڕك
دوای جێگر بوونی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەكی جەلەوڵا, دیاردەی كوشتنو بڕینیو رفاندنی هاوڵاتیانی سڤیلی ناوچەكە, رووی لە زیاد بوون كردووە, بەر پرسێكی پارتیش لە جەلەولا رایدەگەیەنێت كە حەشدی شەعبی دەستی لە رفاندنو كوشتنی هاوڵاتیانی كورد هەیە لە ناوچەكە.
عامر ڕەفعەت بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا ڕایگەیاند:” شیعەكان لە ساڵی (2008) بەمەبەستی باڵادەست بوون لە دیالە، چەندین گروپی حەشدی شەعبی یان دروست كردووە، بۆ ئەوەی دژایەتی و شەری كورد و سوونەی پێ بكەن,بۆیە چەند گروپێك لە حەشدی شەعبی لە ناو خانەقین دروستكراوە كوردو سوونەیشی تێدایە.
لەبارەی هۆكاری چونی هاوڵاتیانی ناوچەكە بۆ ریزی حەشدی شەعبی عامر رەفعەت گوتی:” خەڵك لەبەر دلسۆزی بۆ حەشدی شەعبی نەچوونەتە ڕیزەكانی حەشدەوە، بەڵكو لەبەر ئەوەی سەركردەكانی حەشدی شەعبی ئیمتیازاتێكی زۆری ماددیان خستووەتە بەردەم خەڵك و مانگانە بری ( 750,000 ) هەزار دیناریان پێ دەدرێت و هەركەسێكیش بكوژرێت ( 50) ملیۆن دینار دەخەنە ناو تابوتەكەیەوە و پێنج نمرەی خویندنی باڵا بە كەسوكارەكەی دەدرێت و باجێكی ڕێگەپیدراویشی لەلایەن حەشدەوە پێ دەدرێت كەلەناوچەكانی ژێردەسەڵاتداری شیعەدا كەس گیرو گرفتی بۆ دروست نەكات.
ئەو بەر پرسەی پارتی گوتیشی :” حەشدی شەعبی بەردەوامە لە رفاندنی خەلكی, پێش چەند رۆژێك لەمەوبەر دوو گەنجی جەلەولا لەلایەن حەشدی شەعبی یەوە رفێنران و ئێستا تەرمەكانیان گەڕێنراوەتەوە, تاكو ئێستا چەندین كورد ڕفێنراون و شیعەكان هەمان سیاسەتی ڕژێمی بەعس دووبارە دەكەنەوە