جارێكی تر روونكردنەوە دەدرێت لەسەر تۆمەت و بوختان و درۆی میدیاكانی یەكێتی

میدیاكانی یەكێتی وێنەیەكی سەرۆك بارزانیان كە لە 7ی مانگی ئۆكتۆبەر ساڵی 2019 گیراوە كەسەردانی محسین دزەیی و چەند كەسایەتیەكی كردووە، بڵاو كردۆتەوە گوایە سەرۆك بارزانی لەسەردانێكی دا چایەی لەپێش دانراوە و بەرۆژوو نیە، ئەمە لەكاتێكدایە وێنەكە هی ساڵی 2019یە ، لەئێستادا سەرۆك بارزانی سەردانی كەسی نەكردووە”.

میدیاكانی یەكێتی كە رۆژانە خەریكی بڵاو كردنەوەی درۆ و بوختان و چەواشەكارین، وێنەیەكی ساڵی 2019یان بڵاو كردۆتەوە، گوایە سەرۆك بارزانی بەرۆژوو نیە، چونكە لەوێنەكەدا كە مانگی ئۆكۆتبەری ساڵی 2019 گیراوە، چایی لەپێشە، بەڵام لەروونكردنەیەكدا سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە، رۆژانە بەدەیان درۆ و بوختان و تۆمەت بە خەڵك دەكرێت لەلایان میدیاكانی یەكێتی بەڵام بەهۆی خێرابوونی بڵاو بوونەوەی راستیەكان لەم رۆژگارە درۆ و بوختانەكانیان، درێژە ناكێشێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتریش میدیاكانی یەكێتی چەندین هەواڵی چەواشەكار و درۆیان بڵاو كردەوە، بەڵام دواجار بەدرۆ خراوەنەتەوە”.

Back to top button