ئەگەر ڕۆژی دوودەنك سیر بخۆیت چی بەسەر جەستەت دێت

سیلفیا فیسمان پسپۆڕ لە بنکەی توێژینەوەکانی بواری کشتوکاڵی لە فەڕەنسا ئاشکرایکردووە، لەگڵ هاتنی وەرزی زستاندا دەبێت گرنگی بە تەندروستیی جەستە بدرێت ئەویش لەڕێگەی خواردنی ئەو ماددە خۆراکییانەی کە هەناو پاکدەکەنەوە لە بەکتریا زیان بەخشەکان.

ماڵپەڕی ئەلوەتەن بڵاویکردەوە، لەو بارەیەوە ئەو پسپۆڕە فەڕەنسییە ئاشکرایکردووە، سیر بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C یارمەتی دەرە لە چالاککردنی سیستمی بەرگریی لە جەستەدا و دوورخستنەوەی بەکتریا زیانبەخشەکان.

هەروەها ماددەی “ئیلیسین ” لە پێكهاتەیدا هەیە کە ئەویش ماددەیەکی کبریتی سروشتییە و هەناو پاکدەکاتەوە و تێكچوونەکانی ئەندامی هەرس چارەسەر دەکات.

ئەو پسپۆڕە ڕێنماییداوە بەوەی ڕۆژانە دوو دەنك سیر بخورێت تا بەتەواوی جەستە پاكببێتەوە لە ماددە ژەهرییەکان و بەکتریا زیانبەخشەکان، بەڵام لە حاڵەتێکدا کە دەرمانی دژە هەوکردن و تایبەت بە هەناو وەربگیرێت باشتروایە واز لە خواردنی بهێنرێت.

Back to top button