نێیمار چاوەڕێی قسەیەکی پاریس سان جێرمان دەکات

دوا بەدوای بڕیاری هەڵوەشانەوەی لیگ یەکی فەرەنسی بە بڕیارێکی حکومی، نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لە بەڕازیلەوە پەیامێکی بە یانەکەی گەیاند.

لەم بارەیەوە نێیمار لە چەند لێدوانێکی کە ئێزگەی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە دەڵێت “ئێستا لە بەڕازیل مەشقەکانم زۆر بە گەرم و گوڕی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی تایبەت بە بواری جەستەیی ئەنجام دەدەم، هەر وەک چۆن لەگەڵ یانەکەم مەشقم دەکرد لێرەش بەهەمان شێوەیە، بۆیە من ئێستا تەنها چاوەڕێی قسەیەکی پاری سان جێرمانم بۆ ئەوەی هەر کاتێک چالاکییەکان یان ئامادەکاری بۆ چامپیۆنزلیگ دەستی پێ کرد منیش بە باشترین بارودۆخ بگەڕێمەوە.

جێی ئاماژەیە، دەنگۆی ئەوە هەیە کە نێیمار دوای تەواو بوونی ئەم وەرزە بۆ بارێلۆما بگەڕێتەوە، بەڵام خراپی باری دارایی بارسێلۆنا و هەوڵەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ ئەوەی سەرەتا لاوتارۆ مارتینێز لە ئینتەر میلان بکڕن، کارەکەی گەڕانەوەی نێیمار قورستر دەکات.

Back to top button