رێبوار تاڵەبانی: دۆخی کەرکووك خراپتر دەبێت
سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك رایدهگهێنێت تاوەكو لە كەركووك مەلەفی ئەمنی بەو شێوەیە بەردەوام بێت و چارە نەكرێت، دۆخی ئەمنیی سنووری ئەو پارێزگایە خراپتر دەبێت، بۆیە پێویستە چارەسەری ئەو مەلەفە بكرێت، چونكە ئەوەی ئێستا لە كەركووك دەگوزەرێت، حاڵەتێكی نائاساییە.
رێبوار تاڵەبانی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاندووه، لە كەركووك حاڵەتێكی نائاسایی هەیە، بە تایبەت دوای نەمانی هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە، دۆخی ئەمنی زۆر خراپ بووە و داعش سەری هەڵداوەتەوە و ئەو كردەوانەی دەیكەن بەردەوام پەرەی پێدەدەن و زیاتریشی دەكەن، بۆیە گەر وا بڕوات و مەلەفی ئەمنی بەوشێوەیە بێت، دۆخەكە خراپتر دەبێت و باشتر نابێت.
سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك دەشڵێت ، تاوەكو مەلەفی ئەمنی بەو شێوەیە بەردەوام بێت، دۆخەكە هەر خراپ دەبێت، كە مەلەفی ئەمنییش لە دەست حكوومەتی عێراقە و ئەوانیش هۆكاری ئەو دۆخەن، كە هاتووەتە پێش، بۆیە پێویستە ئەو كێشەیە چارە بكرێت و رێگە نەدرێت چیتر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئەگەر نا لە كەركووك كاری خراپتریش دەكرێت، چونكە تا ئەو مەلەفە لە پێش 2017 لە دەست پیشمەرگەدا بوو، هیچ كێشەیەكی نەبوو و ئەو روداوانەی ئێستا ڕوو دەدەن، بوونیان نەبوو، بە تایبەت سووتاندنی گەنمی جووتیاران.