بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر: تەنها سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ماون
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر باس لەوە دەكات، دەتوانن بڵێن هەولێر لە تووشبووان خاوێنە، بەڵام مەترسییەكە زۆر زیاترە و پێویستە هۆشیار بین.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بە كهناڵی کوردستان24ـی راگەیاندووه، تەنها سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ماون و 11 رۆژە هیچ حاڵەتێك تۆمار نەکراوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر گوتی، دەتوانین بڵێین ئێستە هەولێر پاكە و ئەو كەسانەی ماون لە نەخۆشخانە، تەنیا سێ نەخۆشن و ئەوانەشی لە كەرەنتیندان، ئەو قوتابی و هاووڵاتییانەن كە لە دەرەوە هاتوونەتەوە.
راشیگەیاند، پشکنینەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامن، کە لە بازگەکان، کەرەنتینەکان و بەشێوەیەکی هەمەجۆر ئەنجام دەدرێت.