ئەگەر زوو بەفریاری سلێمانی نەكەوین شەپۆڵی دووەم زۆر مەترسیدارە
لە لێدوانێكی دا جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رای دەگەێنێت ژمارەیەك حاڵەتی نوێ لە سلێمانی تۆمار كراوە، ئەمەش مەترسیدارە و ئەگەر زوو فریای نەكەوین بەداخاوە شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا سلێمانی دادەپۆشێت”.
د. هێرش سەلیم لە لێدوانێكی میدیایی دا لەبارەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەشلێت” بڵاو بوونەوەی ژمارەیەك حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو شاری سلێمانی دا زەنگێكی مەترسیدارە و دەلێت، ئەگەر هاوڵاتیان هاوكاریمان نەكەن، ئەوە بێ شك شەپۆلی دووەمی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارە، دەشلێت”داواكارین هاووڵاتییان هاوشێوه‌ى پێشوو هه‌ڵمه‌تى تاكپارێزى جێبه‌جێ بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌مجاره ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر نه‌توانین جارێكى دیكه سلێمانى كه‌ره‌نتین بكه‌ینه‌وه”.
هەر لە لێدوانە میدیایەكەی دا جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەلێت” جارێكی تر چەند حاڵەتێكی نوێ تۆمار كراوە كە حاڵەتی یەكەم نادیار ماوەتەوە، ئەوەش پێشهاتێكی مەترسیدارە، چونكە دیار نیە كە چەند كەسی تر تووش بووە، بۆیە دەبێت” خه‌ڵكى به‌م شێوه‌یه بیر بكه‌نه‌وه هو گرنگى بهخۆپارێزى نه‌ده‌ن، ئه‌و كاته كاره‌ساتى گه‌وره و مه‌ترسیدار ڕوو ده‌دات، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه‌ى ئێستا بڵاو بووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانكراو بووه و چه‌ندین جار داوامان له‌خه‌ڵكى كردووه كه ئه‌و ڤایرۆسه دێته‌وه و پێویسته ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن
هەروەها جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەشلێت” بۆ ڕۆژانى جه‌ژن تا ده‌توانن تێكه‌ڵاوى كه‌س نه‌بن، چونكه ئه‌و تێكه‌ڵاوییه كاره‌ساتى گه‌وره به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت هەروەها دەشلێت” به‌داخه‌وه ئێستا شه‌پۆلى دووه‌مى كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان خۆیان نه‌پارێزن، كاره‌ساتى گه‌وره ڕوو ده‌دات، شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسه‌كه زۆر له شه‌پۆلى یه‌كه‌م مه‌ترسیدارتره، چونكه له‌ناوخۆدا بڵاو ده‌بێته‌وه و سهرچاوهكانیشى نادیارن”.