ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی: لە هەرێمی كوردستان مافمان هەیە و پشتیوانیشمانن

لە لێدوانێكی دا ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق رایدەگەێنێت، ئەگەر بەم شێوەیە ئیھمال بکرێین لەدەوڵەتی عیراق ئەوا رەنگە پەنا بۆ بیرۆکەی ویلایەتی موسڵ و چارەسەری نێودەوڵەتی ببەین.

ئەرشەد ساڵحی كە بۆ ماوەیەكی زۆر ناكۆكی هەبوو لەگەڵ كورد ئێستا دەلێت”لەگەڵ برایانی کورد لەھەندێ بابەتتدا کێشەمان ھەیە بەڵام وەک نەتەوە ئێمەیان قبوڵە و ئینکاری لەمافەکانمان لەعیراقدا ناکەن و پشتیوانیشمانن ،ئەوەی دژی مافە نەتەوەییەکانی ئێمەیە حزبە شیعیەکانن”.

هەر لە لێدوانەكەی دا دەشلێـ”لەکۆی ٤٠٠٠پلەی تایبەت لەراوێژکار و بەرێوەبەری گشتی لەحکومەتی بەغدا تەنھا یەک بەرێوەبەری گشتیمان ھەیە، هەروەها دەشلێت”ئەگەر بەم شێوەیە ئیھمال بکرێین لەدەوڵەتی عیراق ئەوا رەنگە پەنا بۆ بیرۆکەی ویلایەتی موسڵ و چارەسەری نێودەوڵەتی ببەین،

باس لەوەش دەكات كە دەوڵەتی عیراق ئێمەی تورکمانی وەک نەتەوە قبوڵ نیە و لەکاتێکدا ژمارەمان لەعیراقدا لە ٢ملیۆن زیاترە کەچی دەیانەوێ یان شیعە بین یان سوننە بۆ ئەوەی لەم عیراقەدا جێگەمان ببێتەوە”.
Back to top button