بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر:یەكەكانی نیشتەجێبوون بەناوی بەناو دەكرێت

بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر لە لێدوانێكی دا رایدەگەێنێت، لەچوارچێوەی بریارەكانی پرۆسەی چاكسازی بریار دراوە، كە سەرجەم یەكەكانی نیشتەجێ بوون بەناو بكرێت”.

هەروەها سامان عارەب راشی گەیاندووە، لەئەمڕۆوە ھاووڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەی ھەولێر بكەن و یەكەكانی نیشتەجێبوون بەناوی خۆیان بكەن، ئەگەر کەسێک بە دوای کارەکانی نەچێت، لە داهاتوو خۆی بەرپرسیار دەبێت و بڕیارەکەش تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

سامان عارەب لە لێدوانەكەی دا ئاماژە بەوەش دەكات”یەكێك لە بڕیارەكانی چاكسازیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تاپۆکردنى سەرجەم یەکەکانى نیشتەجێبوونی پڕۆژەکانى سەر بە كەرتی وەبەرهێنانە لەسەر ھاووڵاتیان و خاوەن موڵكەكان. لە ئێستاشدا ئەو بڕیارە کەوتووەتەوە بواری جێبەجێکردنەوە.

Back to top button