بریاری قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری درا

بریكاری وەزارەتی تەندروستی عێراق بریاری داوە كە قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە عێراق رابگەێنێت، كە بۆ ماوەی 14رۆژیش بەردەوام بێت”.

میدیا عێراقیەكان لەزاری بریكاری وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە” قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری گەڕەکەکان کە ڤایرۆس تێیدا بڵاوبۆتەوە لە ڕۆژی چوارشەمەی داھاتوو دەستپێدەکات و بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.

هەروەها بریكاری وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەو بریارە ھەموو پاریزگاکانی عێراق دەگریتەوە بەپێی ڕێژەی تووشبوان تێیدا و بەپێی ئاماری تووشبوان کە ڕۆژانە بڵاودەکرێتەوە”.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی عێراق پێی وایە كەرەنتینە كردنی سەرتاسەری گەرەكەكانی عێراق هەنگاوێكی سەركەوتووە بۆ ئەوەی رووبەرووی بەریەك كەوتن ببنەوە، بەمەش كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكە دەكرێت”.

Back to top button