سیناتۆرێكی ئەمریكی: لەگەڵ هەولێر كار لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان دەكەین
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی تا دێت ژمارەی ئەوانەی پشتگیری لە سەر بەخۆی كوردستان دەكەن روو لە هەڵكشانە بەتایبەت, لەوڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, لە دواهەمین لێدوانیدا سیناتۆرێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، كە پرسی سەربەخۆیی كوردستان لەگەڵ هەولێر تاوتوێ دەكەن.
ماركۆ رۆبیۆ، سیناتۆری ئەمریكی بە (كوردستان 24)ی راگەیاندووە:” هێزی پێشمەرگەی كوردستان (لایەنێكی بەهێزی) شەڕی دژی رێكخراوی توندڕەوی داعشە و پێویستە هەردوو لایەنی ئەمریكی و هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی شەڕی دژی داعش كار بكەن.
ماركۆ رۆبیۆ هەرێمی كوردستان و پێشمەرگەی بە ”هاوپەیمانێكی بەهێز“ی ئەمریكا ناو بردووە و رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان ”بەشێكی گرنگە لە ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“.
ماركۆ رۆبیۆ هەروەها رایگەیاندووە:” كە لە داوای سەربەخۆبوونی كوردستانی باشوور تێ دەگات و ”ئەمە پرسێكە بە یەكەوە كاری لەسەر دەكەین“.