حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وڵامی فەرمی دایەوە
بەپێی نووسراوێكی فەرمی كە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نێردراوە، لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەران، حكومەتی عێراق رایگەیاندووە” هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
هەر بە پێی نووسراوەكەی حكومەتی عێراق كە لەرۆژی 5ی ئەو مانگە دەرچووە، ئاماژە بە دابینكردنی مووچەی فەرمابنەرانی هەرێمی كوردستان دەكان و دەلێت دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە حكومەتی عێراقەوە نیە، بەڵكو ئەركی حكومەتی كوردستانە لەبەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دابینی بكات”.
هەروەها حكومەتی عێراق ئاماژە بەوە دەكات كە هیچ رێكەوتنێك كرابێت و دەلێت وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق هیچ رێكەوتنكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكردووە و دەشلێت، داواكاری هەبووە، بۆ پێدانە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم”.