چالاکانی مافی مرۆڤی سووریا:هێزەكانی ئیسرائیل بنكە سەربازیەكانی ئێرانیان لەسوریا تەفروتونا كردووە
بەگوێرەی زانیاریەكانی راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤی سووریا بەهۆی هێرشی ئاسمانی بۆ بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە نیزیک شاری ئەبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سووریا حەوت چەکداری سەر بە ڕژیمی ئێران کوژراون.
هەر لەو بارەیەوە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا کە ناوەندەکەی لە لەندەنە ڕایگەیاندووە” چەند فرۆکەی نەناسرو بنکەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە نێزیک سنووری عێراق کردووەتە ئامانج و ژمارەیەک چەکداری کووشتووە، هەر بەوتەی چالاکانی مافەکانی مرۆڤی سووریا لە بریتانیا بێت، لەو هێرشانەدا بنکەیەکی سەربازیی لە نیزیک ئەبوکەمال کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ٧ چەکدار کوژراون. عومەر ئەبولیلە یەکێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ لە دێرازۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە کە هێرش کراوەتەسەر ئەو هێزە عێراقیانەی کە سەر بەئێرانن.
ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا زۆر بەکەمی سەبارەت بەو هێرشانە لێداونی داوە، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار هێرشی ئاسمانی لەسەر خاکی سووریا کردووە. لەو ماوەی دواییدا ئیسرائیل نایشارێتەوە کە دەیهەوێ بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا کۆبکاتەوە.