خامنەیی:حكومەتی داھاتوو حكومەتێكی گەنج و پابەندە

لە میانەی وتارێكیدا كە ژمارەیەك گەنجی بەرچاو ئامادەی بوون عەلی خامنەیی ڕابەری ئێران ڕایگەیاند كە حكومەتی داھاتوی ئێران پێویستە حكومەتی بە تواناو گەنج و پابەندی بنەماكانی شۆڕش بێت.

ھەر لە میانەی وتەكانیدا خامنەیی ئاماژەی بەوەدا كە مەرج نیە سەرۆكی داھاتوی ئێران ٣٢ ساڵ بێت بەڵام دەبێت توانای چارەسەر كردنی كێشەكانی ھەبێت.

ئەو قسانەی خامنەیی لێدان بوو لە ڕەوتی ڕیفۆرمخوازی بەوەی كە لە ئاستی كێشەكانی ئێران بێ تواناو كەم ئەزمونن.

Back to top button