حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام لە بەدرۆ خستنەوەی میدیاكانی یەكێتی

لە روونكردنەویەكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە” ‎فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ تایبه‌تیش فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە”‎له‌ هه‌ندێ له‌ په‌یجه‌كان، هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و دوور له‌ راستی ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڵاو كراوه‌ته‌، كه‌ گوایه‌ پاره‌كه‌ی له‌ مانگی دوو گه‌یشتووه‌ و ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی كراوه‌.ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌مەبەستی چه‌واشه‌كاری و به‌ لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی بڵاو كراوه‌ته‌وە. بانكی ناوه‌ندیی عێراق – لقی هه‌ولێر سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵه‌ و ته‌نیا تایبه‌ت نییه به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو رۆژانه‌ مامه‌ڵه‌ی بانكی و نه‌ختینه‌یی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێم و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان هه‌یه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ خه‌ڵكیش به‌ قه‌رز وه‌رگیراوه‌، به‌ زۆری له‌ رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌یه‌.

دەقی راگەیاندراوەكە…

‎ڕوونكردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی. كوردستان
‎فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ تایبه‌تیش فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
‎ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
‎له‌ هه‌ندێ له‌ په‌یجه‌كان، هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و دوور له‌ راستی ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڵاو كراوه‌ته‌، كه‌ گوایه‌ پاره‌كه‌ی له‌ مانگی دوو گه‌یشتووه‌ و ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی كراوه‌.
‎ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌مەبەستی چه‌واشه‌كاری و به‌ لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی بڵاو كراوه‌ته‌وە. بانكی ناوه‌ندیی عێراق – لقی هه‌ولێر سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵه‌ و ته‌نیا تایبه‌ت نییه به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو رۆژانه‌ مامه‌ڵه‌ی بانكی و نه‌ختینه‌یی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێم و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان هه‌یه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ خه‌ڵكیش به‌ قه‌رز وه‌رگیراوه‌، به‌ زۆری له‌ رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌یه‌.
‎لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیی ته‌مویلكردنی پاره‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق – لقی موسڵیش ده‌كات.
‎لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌ رۆژی 3ی ئایاری 2020 له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا چوارچێوه‌ی كار و ئه‌ركی خۆی بۆ رای گشتی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.
‎تا ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ نه‌نێردراوه‌. لەم كاتە ھەستیارەدا، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لە ئەولەوییەتی كارەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایە، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، هه‌ندێ سایت و په‌یجی ناحه‌ز و دڵره‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی راستییه‌كان و بۆ به‌رژەوه‌ندیی ته‌سكی كه‌سانێك، ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.
‎خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه‌ هۆشیارتره‌ كه‌ كه‌سان و لایه‌نێك بتوانن به‌ موزایده كرد‌ن‌ به‌ قووتی خه‌ڵكه‌وه،‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی سیاسیی خۆیان به‌كاریان بێنن.
‎فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
‎حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
18/5/2020
Back to top button