عێراق : 150 حاڵەتی نوێ تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

كۆرۆنا خەریكە تەنگ بە عیراق هەڵدەچنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەردەوام ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ دووشەممە 150 كەس تووشبوون و 92 كەسیش چاكبوونەوە 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 3 هەزار و 520 پشكنین ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا 150 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 9 كەسیش لە سلێمانی تۆماركراوە.

 

به‌غدا/ روسافه‌: 45 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ كه‌رخ: 45 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 30 حاڵه‌ت

 

به‌سره‌: 7 حاڵه‌ت

 

نه‌جه‌ف: 3 حاڵه‌ت

 

واست: 3 حاڵه‌ت

 

كه‌ربه‌لا: 2 حاڵه‌ت

 

موسه‌ننا: 3 حاڵه‌ت

 

دیاله‌: 2 حاڵه‌ت

 

نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت

 

سلێمانی: 9 حاڵه‌ت

 

دیاله‌: 5 حاڵه‌ت

 

سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت

 

هاوکات لە راگەیاندراوەکەدا ئامژە بەوە کراوە  له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 كه‌س له‌ به‌غدا به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، یه‌كیكیان له‌ له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ و یه‌كیكیان له‌ ناوچه‌ی كه‌رخ و دووانیش له‌ ناوچه‌ی شاری پزیشكیی، له‌كاتێكدا 92 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

 

به‌غدا/ روسافه‌: 48 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ كه‌رخ: 19 حاڵه‌ت

 

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 4 حاڵه‌ت

 

به‌سره‌: 20 حاڵه‌ت

 

سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت

 

 

بە گشتی ژمارهی تووشبووان  گه‌یشته‌ 3 هه‌زار و 554 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 127 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2 هه‌زار و 310 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 117 كه‌سیش هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌‌.

 

 

Back to top button