فڕۆکە سیخوڕییەکانی ئێران چاودێری کوێستانەکانی قەندیل ، هەڵگورد و بەربەزین دەکەن
لە دوای ئەوەی هێزێکی چەکداری رۆژهەڵاتی رۆژی ڕابردوو هێرشێکی سەربازییان کردە سەر بنکەی ( زێوە ) ی سەر بە سوپای پاسدارنی ئێران سەر بە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، جولەی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران دەستی پێکردووە .
بە پێی ئەو هەواڵانەی بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک بەڕێ کراوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی لە بەیانی ئەمڕۆە ، لەو کوێستانانە بە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتیدا دەسووڕێنەوە .
سەرچاوی هەواڵی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک لەمبارەوە دەڵێت ، لە دوای جوڵەی فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکانی ئێران بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا هەموو ئەو هێزانەی لەو کوێستانانەدا بنکەو بارەگایان هەیە ، کەوتوونەتە ئامادەباشی تەواو ، چونکە چاوەڕوان دەکرێت ئێران ئامانجی بێت ئەو ناوچاە بۆردومان بکات