ئێران هۆشداری  دەداتە  ئەمریکا

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری  دەداتە ئەمریکا و دەڵێت ،  کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی گورچوبڕی  خۆی دەبێت ئەگەر بێتوو ئەمریکا هەر هەنگاوێک بنێت دژی ئەو کەشتییانەی ئێران کە بەرەو ڤەنزوێلا دەڕۆن.

 

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا  لە تاران،  عەبباس موسەوی دەڵێت “ئەوەی ئەمریکاییەکان سەبارەت بە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان وتویانە، دوورە لە راستی ، هاوکات دەڵێت  ئەگەر ئە مریکا کاردانەوەیەکی سەربازی  دژی هاتوچۆی ئازادانەی کەشتییەکانمان بگرێتە بەر ، ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی  کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێتەوە .”

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا موسەوی گوتی :  5 کەشتی ئێرانی کە بڕی 45.5 ملیۆن دۆلار، بەنزین و بەرهەمە پیشەسازییەکانی تری نەوتیان هەڵگرتووە بەرەو ڤەنزوێلا بەڕێ دەکون . ناردنی ئەم پێداویستیانە وەک بەشێکی ئەو ڕێککەوتنە گەورەیەی نێوان ئێران و ڤەنزوێلایە کە هەردوو وڵات سزای ئەمریکایان لەسەرە.

 

ناردنی ئەم کەشتیانە بەرەو ئەو وڵاتە لە کاتێکدایە کە پشێوی و ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەمریکاروو لە زیاد بوونە .

لەکۆتاییدا ئاماژە بە سووریا دەکات و دەڵێت ئێران هیچکات لە سووریا پاشەکشە ناکات

Back to top button