مەسرور بارزانی: لەگەڵ یڵدرم باس لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا
خواكوڕك
لە دوای سەردانی بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان, لە میانەی سەردانی كردنیان بۆ چیای زەردك ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە هاوشاندنی سەرۆكایەتی هەرێم بوو, بە میدیاكانی راگەیاند:” هاتنی سەرۆك وەزیرانی توركیا بە واتای بەهێزیی دیپلۆماتیی بارزانییە
مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شاندەكەی توركیا، باس لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی توركیا و حكوومەتی عێراق و دۆخی ناوچەكە بە گشتی كراوە. جەختیشی لەوە كردەوە كە هاتنی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان، بە واتای بەهێزیی دیپلۆماتیی بارزانی دێت.
بارزانی گوتیشی:” هەرێمی كوردستان هەوڵدەدات و دەیەوێت هەموو لایەك بە بەردەوامی پشتگیری لە پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان بۆ سەقامگیریی ناوچەكە و شەڕی دژ بە تیرۆر بكەن.