لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە تاوەكو ئێستا بایی 12 ملیار دۆلار نەوت بەسلێمانیەوە هەناردەی ئێران كراوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە دوای 16ی ئۆكتۆبەر نەوتی كۆمپانیای باكور لەرێگای تانكەرەوە، رۆژانە بەهاوبەشی كۆمپانیا نۆكان و چەند گروپێكی حشدی شەعبی نەوت هەناردەی ئێران دەكەن و لەوێشەوە دەفرۆشێت”.
سەرچاوەیەكی كەركووكی ئاشكرای دەكات، لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە، رۆژانە نزیكەی 60 تا 100 تانكەر نەوت هەناردەی ئێران دەكرێت، كە هەڵگری نەوتی كۆمپانیایی باكورە، لەوێشەوە دەفرۆشێت و دەلێت، كۆی ئەو پارەیەش لەنێوان گروپەكاندا دابەش دەكرێت”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات نەوتەكە بەرێگای چەمچەماڵەوە هەناردە دەكرێت، دەچێتە باشماغ لەوێشەوە بۆ ئێران هەناردە دەكرێت، كە لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر تاوەكو ئێستا بەپێی پێشبینی ئەندازیارانی نەوت بێت، بەهای ئەو فرۆشەی نەوت زیاتر بووە لە 12 ملیار دۆلار”.