وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تایبەت بە کۆرۆنای ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەرئەنجامی نوێی پشکنینەکانی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاشکرای دەکات کەسێکی دیکە لە سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە .
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی شاری سلێمانیە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.
وەزارەتی تەندروستی
18 ئایار 2020