پرۆژەی چاكسازی دەچێتە واری جێبەجێ كردن و دەستكاری مووچە ناكرێت

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكورك كەوتووە، وابریارە لەچەند رۆژی داهاتوودا پرۆژەی چاكسازی بچێتە واری جێبەجێ كردن”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، ئەنجوومەنی وەزیران بریاری داوە پرۆژەی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە واری جێبەجێ كردن، دەست دەكرێت بە پاككردنەوەی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە لەماوەی رابردوو لەژێر ناوی جۆراو جۆڕ مووچەی نایاسایی بۆ كۆمەڵێك خەڵك براوەتەوە”.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات دەرماڵەی نایاسایی دەبڕێت و دەستکاری مووچەی مووچەخۆڕانی هەرێمی كوردستان ناكرێت”.

Back to top button