لەبەر ئەم 4 ھۆکارە ترێ بخۆ

ترێ لەمیوە بەتام و بەھا خۆراکییە باڵاکانە و دەوڵەمەندە بەڤیتامین و کانزاکان و رەگەزە گرنگەکان بۆ تەندروستی لەش، شارەزایانی خۆراکی رێنمایی دەدەن بەخواردنی ترێ بۆ سودە زۆرەکانی، لەراپۆرتێکیدا وێبسایتی Jasminevineyards گرنگترین سودەکانی دیاری کردووە:

١. پێست نوێ دەکاتەوە: ترێ دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و دژەئۆکسان و ھاندەری چالاکی پێست و نوێ بونەوەی خانەکانە، پێست لەتیشکی سەروو بنەوشەیی دەپارێزێ کەمرۆڤ توشی شێرپەنجە دەکات.

٢. تەندروستی مێشک باش دەکات: بەھۆی بوونی پێکھاتەی “ریسفیراترۆل”ەوە ھاندەری رووبەرووبونەوەی ڕەگە ئازادەکانە کەزیان بەمێشک دەگەیەنێت و تووشی زەھایمەرت دەکات.

٣. ووزە دەداتە لەش: بونی کاربۆھیدراتی ئاڵۆز لەترێ دا وادەکات کەووزەت پێ ببەخشێت ئەمەش باشترین ژەمی سوکە بەر لەڕاھێنانەکە.

٤. ھاندەری تەندروستی دڵە: ترێ مادەی پۆلیفینۆڵی تێدایە کەرێگرە لەرەقبونی خوێنبەرەکان و ھاندەری تەندروستی دڵە.

Back to top button