كه‌شناسی هه‌رێم: پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه‌‌ 20/5/2020، به‌ هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ڕێژه‌ى تۆزوخۆڵیش كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌ سلێمانى و دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

Back to top button