جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 19ی ئایاری 1992، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ ساڵیادی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیی له هه‌رێمی كوردستان، به‌جێگه‌یاندنی یه‌كه‌مین به‌ڵێنی شۆڕشگێڕان و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانه بۆ گواستنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی بۆ سندووقه‌كانی ده‌نگدان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ته‌واوی خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌و ڕۆژه سه‌ره‌تای قۆناخێكی نوێ بوو له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان، له یه‌كه‌مین ئه‌زموونی رزگاریی میلله‌تی كوردستان، ڕاسته‌وخۆ په‌نای بۆ ئامرازه دیموكراسییه‌كان برد بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كان و پێشڕه‌وایه‌تی و ئیداره‌كردن و مافی پێدانی گفتوگۆكردن به هه‌ڵبژێردراوان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و وڵات، له‌و رۆژه‌دا بناغه‌ی ده‌وڵه‌تداری و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان جاڕدرا، وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه‌ش درایه‌وه كه پێیان وابوو گه‌لی كوردستان ناتوانێت ئیداره‌ی خۆی بكات و شاره‌زایی له پێشكه‌وتندا نییه، به‌ڵام به‌ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌مان بۆ دۆست و دوژمنان سه‌لمێندرا، كه گه‌لی كوردستان نه‌ك هه‌ر توانای ئیداره‌دانی خۆی هه‌یه، به‌ڵكو ئێستا ئه‌زموونه‌كه‌مان بووه‌ته نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و فه‌زای ئازاد‌و دیموكراسی و ئازادی ده‌ربڕین له ناوچه‌یه‌ك كه هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه تێیدا ونن و هه‌موویان له‌خه‌وی شه‌ڕو گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆنۆپۆلن.
هه‌ر له‌ساڵیادی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، وێڕای سه‌ختی و ئاسته‌نگه‌كان ئێستا خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانه‌و له رووی نوینه‌رایه‌تی و به‌شداریی سیاسی فراوانترین رووبه‌ری پێكهاته‌ی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه په‌رله‌مان به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ر بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی گشت لایه‌نه‌كان و قووڵتركردنه‌وه‌ی گیانی كاری پێكه‌وه‌یی و قووڵتركردنی كولتووری دیموكراسی و دیالۆگ و به‌رز ڕاگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و نیشتیمان له‌سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه‌وه بێت، پێویسته په‌رله‌مان جێگه‌ی هه‌موو پێكهاته ئاینیی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت، به هه‌مووان پارێزه‌ری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی و برایانه‌بین، كه سیمایه‌كی دیاری ناسینه‌وه‌ی كوردستانه، هه‌روه‌ك ده‌بێ پێكهاته‌ی كورد و شۆڕشگێڕه‌كانی به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه بین، نه‌ك بچنه به‌ری دژ به مافی ئه‌وان، چونكه ده‌بێ ئه‌وان و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه له‌بیریان بێت، كه كاتێك پێكهاته‌یه‌ك خۆی فه‌رز ده‌كات و هه‌موو شتێك له ده‌ستی خۆی بێت، پێكهاته‌كانی دیكه ده‌چه‌وسێنێته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موومان وانه له سه‌رده‌سته‌یی تاكه یه‌ك پێكهاته وه‌ربگرین به‌ر له راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و رێگری بكه‌ین له دووباره‌بوونه‌وه‌ی.
هاوكات دووپاتی پابه‌ندبوونی ته‌واو به رێكاره یاسایی و دیموكراسییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری گرژی و ناكۆكییه‌كان، پێویسته هه‌موومان پابه‌ند بین به‌و بنه‌مایانه بۆ مامه‌ڵه‌كردن و ده‌رفه‌تی زیاتری پێكه‌وه‌یی بوون، له‌و ئانوساته‌دا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی كوردستانیش به‌هۆی بارودۆخی چه‌ند ساڵی شه‌ڕی داعش و بڕیاری ناده‌ستووریانه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ بڕینی قوت و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌كارهێنانی وه‌ك كارتی سیاسی، دۆخه‌كه سه‌ختر بووه.
پێویسته هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی بكه‌ین، و سه‌لمێندرا كه ته‌نیا به چاكسازی ده‌توانین سه‌رله‌به‌ری كار و پێشڤه‌چوونه‌كانمان رێكبخه‌ین و پشتیوانی بكه‌ین له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و ئه‌نجامدانی چاكسازی و زیادكردن و فره ره‌هه‌ندكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات.
جارێكی تر به‌م بۆنه‌یه‌وه پێرۆزبایی له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ رۆحی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی گه‌له‌كه‌مان داده‌نوێنین، سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، سڵاو بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان هه‌میشه شاد‌و سه‌رفرازبن.
هێمن هه‌ورامی
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
19/5/2020