به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی ده‌بێته‌ 24 كاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان دەگۆڕێت و لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندوە، ئاگاداری سەرجەم مۆلیدە ئەهلیەکانی ناو شار دەکەین کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و پێویستی بوونی کارەبای بەردەوام ،لە ئەمڕۆ سێشەممە ((۱۹/٥/۲٠۲٠)) بەرنامەی کارکردنیان دەبێت بە ۲٤ کاتژمێری و هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کارەبا بدەن، ئەو بەرنامە نوێیەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی سوتەمەنیەوە بڕی 700 میگاوات کارەبا کەمبوەتەوە و ئەوەش کاریگەری کردۆتە سەر کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی.

Back to top button