له سلێمانى كهسێك دهستگیر كرا كه دزی له داپیرهى كردبوو

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕی (19 هەزار ) دۆلاری لە داپیری دزیبوو .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئهمڕۆ 19-3-2020 ڕایگهیاند: هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركرد كە پارەی لێبراوە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و چونی تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و نەهێشتنی تاوان بۆ ماڵی سكاڵاكار پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو بەڕێز داوەری لێكۆڵینەوەی نەهێشتنی تاوان بڕیاری دا بە دۆزینەوەی تۆمەتبار و دەستگیركردنی بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكرد: دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار (ن ، أ ، خ ) لەدایكبووی 1995 ی دانیشتوی شاری سلێمانی كە كوڕەزای سكاڵاكارە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و توانرا بڕی (10هەزار ) دۆلار دەستیبەسەردابگیرێت كە شاردبویەوە و باقی پارەكەشی بۆخۆی سەرف كردووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئهوهشی خستهڕوو: تۆمەتبارهكە چەند جارێك بەناوی سەردانیكردن چۆتە ماڵی داپیرەی دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بڕی 19هەزار دۆلاری بردووە .