سبه‌ی مووچه‌ی 11 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زاره‌تی دارای و ئابوری هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌شت وه‌زاره‌تی راگه‌یاند ئه‌مڕۆ له راگه‌یێندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سته‌و وه‌زاره‌ت و لایه‌نانه‌ی راگه‌یاند كه دابه‌ش نه‌كراون.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاندووه كه رایگەیاند: “سبه‌ی چوارشه‌ممه 20/5/2020 مووچه‌ی مانگی 1ی ئەمساڵی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابەش ده‌كرێت:.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندن
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
وه‌زاره‌تی كاره‌با
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن
8 دەستەی ھەرێم
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران