وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی داوای ناردنی هێزی ده‌كات له به‌غداوه بۆ هه‌رێم. وادیاره پردێ و سحێلای بیرچووه
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق بۆ رێگری كردن له فرۆشتنی نه‌وت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له لایه‌ن به‌غداوه بڕدراوه، داوای كرد كه حكومه‌تی عێراق سوپا بجولێنێت دژ به هه‌ر ێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكات. له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌و په‌رله‌مانتاره دهلێێت پردێ و سحێلانتان بیر چوو.
لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نیشتیمانی لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگەیاندووه، ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت هێز ده‌نێرنه هه‌موو شوێنێك، به‌ڵام پێشمه‌رگه پارێزگاری لە سنووری خۆی ده‌كات و ئەمەش به یاسا و دەستوور چه‌سپێنراوه و هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌مباره‌وه بدرێته ده‌ست لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق، دووره له بنه‌مای یاسایی و ده‌ستووری لە عێراق.
ئه‌و به‌ر پرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتیشی ئەو پەرلەمانتارە دەبێت ئاگادار بێت، ”پێشتریش داوای ناردنی هێزی عێراقیان دەکرد بۆ سەر کوردستان، بینییان چۆن لە پردێ و سحێلا شەرمەزار بوون و بەسەرشۆڕی گەڕانەوە پێشمه‌رگه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی هه‌یه هه‌ر كه‌سێكی دیكه ئه‌و قسه‌یەی بكردبایه، نه‌ده‌بوو نوێنه‌ری كورد بیكات، چونكه ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر به خاكه‌كه‌ت ئاوا بیر بكه‌یته‌وه، ده‌بێت بیر لهسهرشۆڕییهكی دیكه‌ی وه‌ك ئەوەی لە پردێ و سحێلا بەسەر ئەوانی پێش ئەودا هات، بکەیتەوە”.
بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو قسانەی ئەندامە کوردەکەی پەرلەمانی عێراق هەبێت. گوتیشی: ”پێویستە وەزارەتی ناوخۆ و کوتلە سیاسییەکانیش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارە بگرنە بەر، یانیش ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبووردن لە کوردستان بکات“.