به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خوێنی هه‌ولێر: بالانسی خوێن له بانكه‌كان دابه‌زیووه داوه له خوێن به‌خشان ده‌كه‌ین سه‌ردانیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی خوێن به‌خشین
دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێنی به‌رده‌ست له بانكه‌كانی خوێن بۆ حاله‌ته له ناكاوه‌كان كه‌می كرد به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی خوێن لە هەولێر رایدەگەیێنێت باڵانسی خوێن لە بانکەکەیان دابەزیوە، هەڵمەتێكی فراوانی خوێنبەخشین ئەنجامدەدەن، داوا لە خوێنبەخشان دەکەن سەردانیان بکەن و خوێنببەخشن.
د. هۆشیار یاسین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە هەولێر رایگه‌یاندووه لەپێناو دابینکردنی خوێن بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە بەتایبەت لە رۆژانی جەژندا، هەڵمەتێكی بەرفراوانی خوێنبەخشین رادەگەیێنن کە 3 رۆژ بەردەوامدەبێت.
د. هۆشیار یاسین دەڵێت داوا لە سەرجەم خوێنبەخشان و ئەوانە دەکەن کە توانای خوێنبەخشینیان هەیە شەوانە لەدوای بەربانگ تاوەکو پارشێو سەردانیان بکەن و خوێنببەخشن.
شوێنی هەڵمەتی خوێنبەخشین: بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن پشت نەخۆشخانەی رزگاری.