کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکی: ئه‌و ڤاكسینه‌ی دژ به‌ كۆرۆنا تاقیمانكرده‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو

دواى ئەوەى کۆمپانیایەکی دەرمان لە ئەمەریکا ڤاکسینى دژە کۆرۆناى لە سەر چه‌ند كه‌سێك تاقیكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ یەکەم دەرکەوتنی نیشانەی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆرۆنای لەسەر هەشت کەس راگەیاند، و رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوونه‌ له‌ دروست كردنی ڤاكسینه‌كه‌ و كاریگه‌ری هه‌بووه‌.

کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکی له‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاند، هەشت لەو کەسانەی پێکەوتەیان وەرگرتووە، بەرگریان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کردووە و بەرگرییەکەش هاوشێوەی ئەو کەسانەیە کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، مانگی حەوتی ئەمساڵ، تاقیکردنەوە لەسەر ئەوە دەکەین، ئایا پێکوتەکە دەتوانێت رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا بکات و ئەنجامی کۆتایی بڵاودەکەینەوە.

لە سەرانسەری جیهان، زیاد لە 80 کۆمەڵەی پزیشکیی لە هەوڵی بەرهەم هێنانی پێکوتەی کۆرۆنان و کۆمپانیای مۆدێرنا یەکەم کۆمپانیا بوو، پێکوتەکەی لەسەر کەسێکی خۆبەخش تاقیکردەوە.

Back to top button