دیوانیە خۆپیشاندان دەستی پێکردەوەو خۆپیشاندەرێک بریندار بوو

دیوانیه:‌ خۆپیشانده‌رێك بریندار بوو

لە ئه‌نجامی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكانی بەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانیی لە شاری دیوانییە باشووری عێراق، خۆپیشاندەرێك برینداربوو

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە هێزی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیوانیه‌ ئاشكرای كرد، به‌دەیان خۆپیشاندەر لە بەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانیی لە شاری دیوانییە گردبوونەوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: داوای سه‌ره‌كی خۆپێشانده‌ران ئازاد كردنی ئه‌و چوار خۆپیشاندەره‌یه‌ كە پێشتر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیركراون. ئه‌مه‌و لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی و خۆپیشاندەراندا روویدا

. دواتر هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە كە بەهۆیەوە یەك خۆپیشاندەر برینداربوو.

Back to top button