وه‌زاره‌تی په‌روە‌رده‌ی عێراق بڕیارماندا به‌ كۆتایی پێهێنانی خوێندنی ئه‌مساڵ

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌كردنی به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا له‌ عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یێندرا ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی په‌ككه‌وتنی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌ تایبه‌ت په‌روه‌رده‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ کۆتایی بە خوێندنی ئەمساڵ بهێنن، بەڵام بڕیارەکە پۆلە کۆتاکان ناگرێتەوە.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ كۆتاییان به‌ پرۆسه‌ی خوێندن هێنا له‌ عێراق ناتوان ئه‌م ساڵ خوێندن درێژه‌ پێبده‌ن، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ پۆلە ناکۆتاکان نمرەی وەرزەی یەکەم هەژمار بکرێت و ئەو قوتابیانەی کەوتوون، دەتوانن لە کاتێکی دیکە تاقیکردنەوە ئەنجام بدەنەوە.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه‌، کرێی خوێندن لە قوتابخانە تایبەتەکان بە رێژەی 10% کەمبکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا دێت ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق زیاد دەکات و بڕیارە سبەی چوارشممە، شەش ناوچە لە بەغدای پایتەخت کەرەنتین بکرێن.

Back to top button