روانگه‌ی سوری: داعش 11 كه‌سی گوللە باران كردن
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش یازده كه‌سیان له رۆژهه‌ڵاتی سوریا گولله بارانكردن، كه زۆربه‌یان چه‌كداره ده‌ستگیر كراوه‌كانی رژێمی سوریان.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رۆژ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش حه‌وت چه‌كداری سه‌ر به رژێمی سوریایان له نزیك دێره زوور گولله بارانكردن و لاشه‌ی كوژراوه‌كانیشی له سه‌ر رێگای نێوان دێره زور و دیمه‌شق فڕێ دۆزرانه‌وه.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه داعش پله‌دارێكی سوپای سوریا و هاوژینه‌كه‌ی دوو له سه‌ربازه‌كانی له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گولله بارانكرد و له ئاكامدا هه‌ر چوار كه‌سه‌كه گیانی له ده‌ستدا.