لاهور جه‌نگی به‌ڵێنی ئازاد كردنی 70 چه‌كداری داعشی به عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك داوه
له دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكۆتهبهری یه‌كێتی له ساڵی 2017 كه به هۆیه‌وه كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا، جگه له ئازاد كردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه‌پێشتر هێزه ئه‌منیه‌كان و پێشمه‌رگه دهستگیریانكردبوون له كه‌ركووك زیندانی بوون، ده‌یان چه‌كداری دیكه‌ی داعش كه پێشتر پێشمه‌رگه ده‌ستگیر كردبوون و له سنوری سلێمانی زیندانی كرابوون ئازادكران.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌ستی خستووه، لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به پێی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی كه‌ركووك له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره ژماره‌یه‌ك زیندانی داعشی له سلێمانی و هه‌ردوو زیندانه‌كه‌ی سوسێ و چه‌مچه‌مال ئازادكردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وی پشت ڕاستكردۆته‌وه كه له ساڵی رابردوو وه له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ساڵی 2017 ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ئازاد كراون له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره كه ئه‌مساڵ جارێكی دیكه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاویه گوتیشی جارێكی دیكه یه‌كێتی له كۆتای مانگی 4ـی ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئازاد كردووه‌و به پێی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك و عه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وورو به‌ری كه‌ركووك 70 زیندانی ئازاد كراون.
هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی كه بڕیارە سبەینێ کاژێر 4ـی دوای نیوەڕۆ ڕاکان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوك کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بینای پارێزگای کەرکوك سازبکات بە ئامادەبونی نوێنەری نەتەوەی عەرەب و شێخی عەشیرەتە عەرەبیەکان بەئامانجی ڕاگەیاندنی موژدەی ئازادکردنی گیراوەکانیان لە بەندینخانەکانی هەرێم دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی و دەربڕینی ئامادەی هاوکاریکردن لەلایەن ئەو حیزبەوە.