نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا کاتی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
لەگەل ئەوەی تا ئێستا حکومەتی هەرێم و بەغدا رێکنەکەوتوون لەبارەی کێشەکانی نێوانیان، بەڵام بڕیار بوو شاندی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن لەگەڵ کابینەی نوێی عێراق، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا ڕوونی كرده‌وه، تا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق كۆتایی نه‌یات، ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام نادرێت.
فارس عیسا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه، “شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستان ناگه‌ڕێته‌وه به‌غدا تا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆتایی دێت و یه‌كلا ده‌بێته‌وه.”
لای خۆشیه‌وه ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه: “نازانین شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی پشووی جه‌ژن، په‌رله‌مانی عێراق تا دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بۆ متمانه‌دان به‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون كۆ نابێته‌وه.”
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ڤیان سه‌بری ده‌ڵێت: “حه‌وت وه‌زاره‌ت ماون هێشتا متمانه به وه‌زیره‌كانیان نه‌دراوه، یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێشتا وه‌زیری نییه وه‌زاره‌تی نه‌وته، بێگومان گرینگیی خۆی هه‌یه.”