سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی ئیبراهیم نایف دەکات
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پرسهنامه و هاوخەمی خۆی ئاراستهی بنەماڵەی ئیبراهیم نايف مستەفا پاشا کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناسراو و سەرۆک هۆزی کۆچەر میران دەکات و لە خودا داواکارە جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرێن بێت .
دهقی پرسهنامهكه
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم نايف مستەفا پاشا کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناسراو و سەرۆک هۆزی کۆچەر، میران-م بيست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/19